کوردستانی
بەهۆی رووداوێکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەکی راگەیاند کە دوێنێ بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لەسەر رێگەی پشتێنەی کەلار بریندارببوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی کانونی یەکەمی 2023 لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند "دوای ئەوەی بەیانیی دوێنێ چوارشەممە، ماتۆرسکیلێکی سێ تایە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب لە پشتێنەی شاری کەلار پێکیاندا دا، شۆفێری ماتۆرسکیلەکە برینداربوو، کەمێک پێش ئێستا بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە دانیشتووی گەڕەکی (کەلاری کۆن)ی قەزای کەلارە، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".
س.ر