کوردستانی

پسووڵەی خۆراک دەبێتە ئەلیکترۆنی و بەشەخۆراکێکی دیکەش دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پسووڵەی خۆراک دەبێتە ئەلیکترۆنی و بەشەخۆراکێکی دیکەش دابەشدەکرێت
مەودا میدیا- رێباز حەسەن

بەڕێوەبەریی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەشەخۆراکی مانگی 10دابەش دەکرێت، ئاماژە بەوەشدەکات پسووڵەی خۆراکیش دەکرێتە ئەلیکترۆنی.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێستا لە قۆناغی دەیەمین دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییانداین و لەگەڵ ناوچەکانی خوارووی عیراق بەیەک ئاراستەی دابەشکردن بەردەوامین کە 9یەمین بەشە ئارد و  10یەمین بەشەخۆراک دابەش دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "کە سیستمی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراکی هاوڵاتییان لە دهۆک و نەجەف دەستیپێکردووە و %98ی تەواوبووە و لە ساڵی نوێشدا لە هەموو عیراق و کوردستانیش ئەو بڕیاری بە ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراکە جێبەجێدەکرێت".

هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی دابەشکردنی  بەشەخۆراکی مانگی 10ن و حکومەتی عیراقیش بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگەکانی دیکە دەکات.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان