کوردستانی
دوو تۆمه‌تبار بە تۆمەتی دزینی غاز ده‌ستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به تۆمه‌تی دزینی نزیكه‌ی 60 بوتڵی غازی ماڵان له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی، مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی كوردسات دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك سكاڵای یاساییان تۆماركرد كه بوتڵی غازیان لێدزراوه، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران ده‌ستپێكرد، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی كوردسات دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن‌و ده‌ستسشبگیرێت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌و بتڵه غازانه‌دا كه تۆمه‌تباران دزیبویان".
ئاماژە بەوەکراوە "تۆمه‌تباران دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و له‌كاتی لێكۆڵنه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه چوار ماتۆڕسكیشیان له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی دزیوه، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیرا بەسەر یەکێک لە ماتۆڕە دزراوەکاندا".
ئەوەش هاتووە "تۆمەتباران (پ، ج، ع لەدایكبووی 2004 - ك، م، ع له‌دایكبووی 2002) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
س.ر