کوردستانی
دوو قائیمقام و بەڕێوەبەری نوێی ناحیە دەستبەکاربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، لە وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان مەراسیمی سوێندخواردنی قائیمقامی نوێی سیدەکان و چۆمان و بەڕێوەبەری ناحیەکانی وەرتێ و بارزان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كه له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، ئیحسان عه‌بدولقادر چەلەبی قادر) وەکو قائیمقامی نوێی سیدەکان، ئه‌حمد بارزان عه‌لی نەبی، قائیمقامی نوێی چۆمان، شۆڕش حه‌سه‌ن حه‌مه‌د، بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی وەرتێ و پێرس سه‌عید محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی بارزان سوێندی یاساییان خوارد.

هه‌ر له‌و مه‌راسیمی سوێندخواردنه‌كه‌دا، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ئامۆژگاری به‌رپرسانی نوێی كرد، کە خۆیان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان و بەدەنگەوە چوونیان تەرخان بکەن و بەوپەڕی دڵسۆزی و لێهاتوویی و پیشەیی و بێلایەنی خزمەتی سنوورەکانیان خۆیان بکەن و لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵک و متمانەی حکومەتی خۆیان بن.