کوردستانی
خالید شوانی سكاڵا له‌سه‌ر كوردستان24 ده‌كات: ناكرێت كه‌ناڵێك به‌ئاسانیی بوختان بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
نوسینگەی راگەیاندنی خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، وه‌زیری دادی عیراق به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه بوختانی بۆ كردووه و له هه‌واڵێكی ناراستدا تۆمه‌تباری كردووه، سكالای یاسایی له دژی كه‌ناڵی كوردستان24 سه‌ر به مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆماركردووه.
ده‌ڵێت: لەبەرامبەر هەواڵێکی پڕ لەتۆمەت و بوختانی کەناڵی کوردستان24 و پێگە ئەلیکترۆنییەکانی سەر بەو کەناڵە کە بڵاوکراوەتەوە لەسەر د. خالید شوانی، وەزیری داد و تیایدا کەناڵەکە بەڕێزیانی تۆمەتبار کردبوو بە پیلانگێڕیی بۆ دەستکاریکردنی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی کەرکوک و کەمکردنەوەی کورسییەکی پارتی بۆ بەرژەوەندیی لایەنێکی عەره‌بیی، بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ د. خالید شوانی لە دادگا سکاڵای یاسایی لە دژی ئەو کەناڵە تۆمارکرد.

وه‌زیری دادی عیراق ده‌شڵێت: وێرای جەخت کردنەوەمان و باوەڕبوونی تەواومان بە ئازادیی رۆژنامەگەری و راگەیاندن، بەڵام ناکرێت ئەم دەزگایە وا بەئاسانی بوێری ئەوە بکەن بەندە تۆمەتباربکەن بەبێ بەڵگە لەپێناو مەرامی سیاسی، بۆیە دەبێت لەبەرامبەر دادپەروەریی دادگا ئامادەبن و چاوەڕوانی لێپرسینەوەی یاسایی بن لەبەرامبەریان.