کوردستانی

كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ هه‌ینی

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ هه‌ینی
مه‌ودا میدیا - 

سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای كه‌شناسی بڵاویكرده‌وه‌، بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست، پێشبینیی دەکەین لە رۆژی هەینیەوە کاریگەری شەپۆلەکە له پارێزگای دهۆکەوە دەستپێبکات، پاشان لە نیوەرۆ و ئێوارەی هەینی دەگاتە ناوچەشاخاوییەکانی باکووری هەولێر و دواتر سەرجەم ناوچە کوێستانییەکان دەگرێتەوه‌. 

روونیكردووه‌ته‌وه‌، لە رۆژی شەممەوە تاوەکو رۆژی دووشەممە شەپۆلێکی دەریای سوور و تۆپەڵە هەوایەکی ساردی رووسیی تێکەڵ بە شەپۆلەکه دەبێت بەو هۆیەوە لە زنجیرە چیاکان ئەوانەی کە بەرزاییان لە ( 1700 ) مەتر زیاترە لە ئاستی دەریا ئەگەری بەفربارین هەیەو پلەکانی گەرمی چەند پلەیەک دادەبەزن و لەشەودا دەچنە ژێر سفری سەدییەوە.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ بەرزترین کاریگەری شەپۆلەکە ئیدارەی راپەڕین و ناوچە شاخاوییەکانی باکووری سلێمانی و ئیدارەی سۆران دەبێت، هەندێ کات بارانەکە لەو ناوچانە بەخوڕ دەبێت و ئەگەری لافاوی زۆر هەیە لە سەرجەم چەم و دۆڵ و ناوچە نزماییەکان بە زۆریش رۆژی یەکشەممەو دووشەممە 24 و 25 ی ئەم مانگە و رۆژی پێنج شەممە کۆتایی بە شەپۆلەکە دێت.

ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسیی ده‌ڵێت: له سەنتەری شارو شارۆچکەو گوندەکانی ناو زنجیرە چیاکانی باکووری سلێمانی و هەولێر و دهۆک ئەگەری بەفربارین هەیە لە نێوان ( 5 تا 10 سانتیمەتر ) پێشبینیی بڕی بارانبارینی ماوەی کاریگەری شەپۆلەکە لە هەینیەوە تاوەکو بەرەبەیانی سێشەممە، به‌محۆره‌ی لای خواره‌وه‌: 

پارێزگای دهۆک ناوشار و دەروبەری ( 45  تا 55 ملم ) ناوچە شاخاویەکانی دەوروبەری ( 60 تا 75 ملم )

پارێزگای هەولێر ناوشار و دەوروبەری ( 40 تا 55 ملم ) ناوچە شاخاوییەکانی باکووری ( 100 - 165 ملم )

پارێزگای سلێمانی ناوشار و دەوروبەری ( 45 - 60 ملم ) ناوچە شاخاویەکانی باکووری (  100 تا 120 ملم )

ئیدارەی ڕاپەڕین و دەوروبەری (  130 تا 175 ملم )

پارێزگای هەڵەبجەو دەوروبەری ( 45 - 65 ملم )

 رۆژی سێشەممە کۆتایی بە شەپۆلەکە دێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان