کوردستانی
دهنگی یهكێتیی زیادیكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا -
بهگوێرهی سهرچاوه فهرمییهكانی میدیایی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە پرۆسەی جیاكردنەوە و ژماردنی دەستی وێستگەكانی دەنگدانی تایبەت، یەكێتی نزیكەی 12 هەزار دەنگی زیادیكردووە و هێشتا پرۆسەكە بەردەوامە.
بهگوێرهی سهرچاوه فهرمییهكانی میدیایی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە پرۆسەی جیاكردنەوە و ژماردنی دەستی وێستگەكانی دەنگدانی تایبەت، یەكێتی نزیكەی 12 هەزار دەنگی زیادیكردووە و هێشتا پرۆسەكە بەردەوامە.
بەگوێرەی زانیار و داتاكانی سایتی فهرمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە لە ئۆفیسی پارێزگاكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و نوێنەرانی یەكێتیی لە پرۆسەی چاودێری جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگەكان دەستیكەوتووە، لەکۆی ٩٢١ وێستگەی دەنگدان، ٢٠٥ وێستگە یەکلاکراونەتەوە و یەکێتیی لەو وێستگانە (١١٨٤٩) دەنگی لە كەركوك و سەڵاحەدین و نەینەوا و دیالە بەدەستهێناوە، كە بەمجۆرەیە:
-کەرکوک( ٥٤٩٥) دەنگ بۆ کاندیدەکانی یەکێتیی.
- سەڵاحەدین (١٩٨٧ )دەنگ بۆ کاندیدی یەکێتییی.
- نەینەوا (٣٣٩٩)دەنگ بۆ کاندیدەکانی یەكێتیی .
دیالە (٩٦٨)دەنگ بۆ کاندیدەکانی یەكێتیی.
- سەڵاحەدین (١٩٨٧ )دەنگ بۆ کاندیدی یەکێتییی.
- نەینەوا (٣٣٩٩)دەنگ بۆ کاندیدەکانی یەكێتیی .
دیالە (٩٦٨)دەنگ بۆ کاندیدەکانی یەكێتیی.
ههر له سهرچاوه فهرمییهكانی یهكێتییدا بڵاوكراوهتهوه كه جومانە غلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق كە لە لێدوانێكیدا راگەیاندووه، زیاتر لە 1000 ویستگە لەسەرتاسەری عیراق جیاكردنەوە و ژماردنی دەستی بۆ دەكرێت كە زۆربەیان دەنگدانی تایبەتن و تەنیا 50 وێستگەیان هی دەنگدانی گشتییە".
رۆژی 21/12/2023 پرۆسەی جیاكردنەوە و ژماردنەوەی سندوقەكانی دەنگدانی تایبەت، سەعات 8:00 بەیانی و دەستیپێكرد و سەعات6:00 ئێوارە كۆتاییهات و بڕیاریشە پرۆسەكە چەند رۆژێك بخایەنێت.
رۆژی 21/12/2023 پرۆسەی جیاكردنەوە و ژماردنەوەی سندوقەكانی دەنگدانی تایبەت، سەعات 8:00 بەیانی و دەستیپێكرد و سەعات6:00 ئێوارە كۆتاییهات و بڕیاریشە پرۆسەكە چەند رۆژێك بخایەنێت.