کوردستانی

ئاره‌زوو جه‌بار: پارتیه‌كی عه‌یار 24 بووم، كه‌چی پارتی یاری پێكردم

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاره‌زوو جه‌بار: پارتیه‌كی عه‌یار 24 بووم، كه‌چی پارتی یاری پێكردم
مه‌ودا میدیا - 

كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پارێزگای كه‌ركوك نیگه‌رانیی خۆی له‌ حزبه‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو و تۆمه‌تباری ده‌كات به‌وه‌ی كه‌ مه‌به‌ستی نه‌بووه‌ بیكات به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به‌ڵكو یاری پێكردووه‌. 

ئارەزو جەبار، كاندیدی ده‌رنه‌چووی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كه‌ركوك، هێرش دەکاتە سەر بەرپرسانی حزبەکەی لەو شارە و دەڵێت: له‌لایه‌ن لقی سێی حزبه‌كه‌یه‌وه‌  دەنگی کاندیدان گۆڕدراوه‌ و دەنگەکانی ئەو دراوە بە کاندیدێکیتر، دەنگدەرانی خۆشەویست دەمه‌وێت دەستخۆشی لە تاک بە تاکتان بکەم بەو دەنگه‌ی کەوا بە منتان بەخشی، ماندونەبن و دەستان دەگوشم.

نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕیوه‌ و ده‌ڵێـت: بەداخەوە من دووجار ئەندامی کۆنگرەی 13 و 14ی پارتی بوومە و کادری پێشکەوتوی لقی سێم بۆ ماوەی 18 ساڵە بەردەوامم لە خزمه‌تکردن، من پارتییه‌کی عه‌یار 24 بوم، کەچی ئێستا پارتی لە جیاتی پاداشت یاری بە ئێمە کرد.

به‌وته‌ی ئاره‌زوو جه‌بار، لقی سێ بەناوی پارتییه‌وه‌ دەنگی کاندیدانی گۆڕیوە بە ئارەزوی خۆی وەک نانی خێر بەخشییەوە به‌سه‌ر ئەم کاندید و ئەو کاندید، تەنها له‌به‌رئەوەی هەندێك کاندید هەڕه‌شەیان کرد كه‌ سەنگەر دەگوازنەوە و لە ناو پارتی نامێنن، بۆیە لقی سێ کەوتە هەله‌کە سەما بۆیان و بەپەلە دەنگی کۆکردەوه‌ بۆ رازییکردنی دڵی ئەو کاندیدانە. 

به‌وته‌ی ئاره‌زوو جه‌بار، دەنگی ئه‌و زیاتر لە پێنج هەزار دەنگ بووه‌، بەڵام بەخشییانە کاندیدی تر، ئه‌و كه‌ مامۆستایە و کاندیدی ژمارە 12ی پارتی بوو لە کەرکوک، سوپاسی دەنگدەرانی دەکات کە متمانەیان پێبەخشیوە و دەڵێت: کورد دەڵێت، جام کە پڕبو لێ دەڕژێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان