کوردستانی

هه‌ولێر.. 10سەنتەری مه‌ساج و 2 شوێنی تاتۆ داخران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ولێر.. 10سەنتەری مه‌ساج و 2 شوێنی تاتۆ داخران
مه‌ودا میدیا - 

ئەمرۆ پێنجشەممە 21-12-2023 لە درێژەی هەڵمەت و پشكنینەكانیان، بەشی چاودێریی تەندوستیی وەزارەتی تەندروستیی بە هەماهەنگیی لەگەڵ تیمەکانی چاودێریی تەندروستیی لە بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستیی هەولێر، هەروەها بە هەماهەنگی قایمقامیەتی قەزای عەینکاوە، پشكنیان بۆ چەندین سەنتەری مەساج و شوێنی تاتۆ ئەنجامدا.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌سه‌ر فه‌یسبوك روونیكرده‌وه‌، بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و جێبەجێنەكردنی رێنماییەكان بڕیاری داخستن بۆ 10سەنتەری مه‌ساج و2 شوێنی ئەنجامدانی تاتۆی لەش دەرچوو، هاوكات سەرپێچیكارانیش رێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

وەزارەتی تەندروستی، هاوڵاتیان دڵنیادەكاتەوە كە لیژنەكانیان لە سەرجەم شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامن لە چاودێریكردن و هەر سەرپێچیەك رووبدات رووبەڕووی یاسای دەكەنەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان