کوردستانی
كه‌شناسیی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌وای هه‌ینی بڵاوكرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌شی پێشبینیی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێشبینیی سبه‌ینێ هه‌ینی خستووه‌ته‌ڕوو.
روونیكردووه‌ته‌وه، لە ئەنجامى هاتنى نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست پێشبینى دەکرێت سبەینێ رۆژی هەینى ئاسمانى هەرێم هەورى تەواو بێت لە کاتەکانى بەیانیدا لە گەڵ بارینى بارانى مام ناوەند لە ناوچە شاخاویەکان و بارینى نمە باران لە سەنتەرى شارەکان.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆدا باران بارینى سەنتەرى شارەکان دەگۆڕێت بۆ نمە بارانى پچڕ بچڕ وە لە گەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاویەکان و پلە کانى گەرما بە (2-4) پلە دادەبەزێت و خێرایی با (10-20) کم/س دەبێت.
به‌گوێره‌ی پێشبینیی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان، ئەم شەپۆلە تا پێش نیوەڕۆی رۆژی دووشەممه بەردەوام بێت.