گێتی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جارێكی تر له‌باره‌ی دۆخی غه‌ززه‌وه هۆشدارییدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی شه‌ڕی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل‌دا، جارێكی له‌باره‌ی دۆخی برسێتیی و باری نامرۆیی شاری غه‌ززه‌وه هۆشدارییدا، له‌كاتێكدا ماوه‌ی دوو مانگ و پانزده رۆژه شه‌ڕ ده‌ستیپێكردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێك كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، زیاتر له دوو ملیۆن زیاتر دانیشتوانی غه‌ززه له‌به‌رده‌م له‌بارێكی قورسی برسێتییدان و رۆژ له‌دوای رۆژ برسێتیی زیاتر ده‌بێت و دۆخی خراپیی خواردن و نه‌بوونیی، بێوێنه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
له‌لایه‌كی تره‌وه، كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له ئیسرائیل كرد، له‌و راپۆرتانه بكۆڵێته‌وه كه بڵاوكراونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به له‌سێداره‌دانی 11 مه‌ده‌نیی فه‌ڵه‌ستینیی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به سوپای ئیسرائیله‌وه.
هه‌ر له‌باره‌ی دۆخی مرۆییه‌وه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوای له ئه‌مه‌ریكا كرد، هه‌ڵوێستی خۆی بخاته‌روو سه‌باره‌ت به كاركردن بۆ ناردنی هاوكاریی بۆ ناو شاری غه‌ززه له ئاسمان و ده‌ریا و وشكانییه‌وه، له‌كاتێكدا كه ئیداره‌ی كۆشكی سپی رایگه‌یاندووه، گفتوگۆی چڕ ده‌ستیپێكردووه بۆ ئاگربه‌ست له غه‌ززه.