کوردستانی
شەپۆلێکی بارانبارین بە بڕی جیاواز ناوچەکانی گەرمیان دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای كه‌شناسیی له راپۆرتێكی شیكاریی بواری كه‌شوهه‌وادا كه له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێشبینیی بارانێكی گشتگیری له ناوچه‌ی گه‌رمیان كردووه.
سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای كه‌شناسیی له راپۆرتێكی شیكاریی بواری كه‌شوهه‌وادا كه له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێشبینیی بارانێكی گشتگیری له ناوچه‌ی گه‌رمیان كردووه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسیی ده‌ڵێت: بەهۆی کاریگەری دوو ناوچەی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، پێشبینیی دەکەین لە سبەی هەینییەوە تاوەکو ڕۆژی دووشەممە بارانبارین بە شێوەی ناوبەناو سەرجەم ناوچەکانی گەرمیان بگرێتەوە، هەردوو ڕۆژی هەینی و شەممە زۆربەی کات ئاسمان نیوەهەوری تا هەوری دەبێت و هەندێک کات ئەگەری بڕێکی کەم دڵۆپە باران هەیە.واتە له هەینیەوە تاوەکو نیوەڕۆی شەممە بارانەکە کەم و بەشێوەی دڵۆپەو بچڕبچڕ و لاواز دەبێت ئەگەر هەیە لەو ماوەیە بڕی بارانەکە بگاتە نێوان ( 1 تا 4 ملم ).
له‌باره‌ی كاریگه‌ریی شهپۆلهكهوه، سیروان ساڵح عه‌لی روونیكردووه‌ته‌وه، بەرزترین کاریگەری شەپۆلەکە لە پاش نیوەڕۆی رۆژی شەممەوە دەستپێدەکات تاوەکو ئێوارەی دووشەممە لەو کاتانەدا بارانبارینەکە ناوبەناو زۆر باش دەبێت بە زۆریش لە ناوچەکانی باکووری گەرمیان و هەندێك ناوچەی ناوەڕاستی گەرمیان، بە شێوەیەکی گشتی لە ناوچەکانی باشووری گەرمیان شەپۆلەکە لاواز دەبێت.
سه‌باره‌ت به پله‌كانی گه‌رما، ئه‌و كه‌شناسه ده‌ڵێت: پلەکانی گەرمی ( 4° - 6° ) پلە دادەبەزێت، بەرزترین پلە لە ڕۆژدا لە نێوان ( 15° - 17° ) پلە جێگیر دەبێت، لە شەویشدا لە نێوان ( 5° - 7° ) پلە جێگیر دەبێت و نیوەڕۆی رۆژی هەینی و شەممە تا کاتەکانی پێش مەغریب ئاراستەی با به‌ره‌و باشوور دەبێت بە خێرایی نێوان ( 10 - 20 کیلۆمەتر ) لە کاتژمێرێکدا، کاتەکانیتر خێرایی با ئاسایی دەبێت.
ده‌شڵێت: پێشبینیی بڕی بارانبارینی ماوەی کاریگەری شەپۆلەکە لە ڕۆژی هەینییەوە تاوەکو رۆژی دووشەممە لە ناوچە جیاوازەکانی گەرمیان به‌مجۆره ده‌بێت:
① - ناوچەکانی باشووری گەرمیان:
خانەقین، جەلەولا ، سەعدییە ، قەرەتەپه ، جەباره ، زەنگابات ، حەمرین ، سلێمان بەگ و ئامرلی ( 4 - 6 ملم )
② - ناوچەکانی ناوەڕاستی گەرمیان :
کەلار ، ڕزگاری ، کفری ، دوزخورماتوو ، کەرکوک ، داقوق ، نەوجول ، داودە ، باوەنوور و قۆرەتوو ( 10 - 20 ملم )
③ - ناوچەکانی باکووری گەرمیان :
دەربەندیخان ، مەیدان ، بناری بەمۆ ، شێخ تەویل ، سەنگاو ، تەکییه، قەرەداغ ، قادرکەرەم ، چەمچەماڵ ، بناری گل ( 35 - 55 ملم).
④ - ناوچەکانی بناری چیای داڵەهۆ :
گەیلان غەرب ، خەسرەوی ، قەسرشیرین ، تازەئاباد ، ئەزگڵە و شێخ صالح ( 10 - 35 ملم ).