کوردستانی
كه‌مپینێك دژی چه‌واشه‌كاریی میدیایی راگه‌یه‌ندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ رووكردنی رای گشتیی له زانیاریی و هه‌واڵی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیا، سێ ڕێکخراو به‌ناوه‌كانی میترۆ و بەدیل و بیرکردنەوەی رەخنەیی، کەمپینێک بۆ پەرەدان بە خوێندەواریی میدیایی، به‌مه‌به‌ستی ناسین و رووبه‌ڕووی هه‌واڵی ناراست رادەگەیەنن.

ئه‌و سێ رێكخراوه ده‌ڵێن: ئێمە لە سەرەدەمی لێشاوی زانیاری‌دا دەژین، کاتێکی زۆر لەبەردەم شاشەی ئەلیکترۆنی و ئامێری زیرەکدا بەسەر دەبەین، بەردەوام هەواڵ و وێنە و زانیاریمان پێدەگات. ئەم لێشاوە، بە باش و خراپ، کاریگەریی لەسەر دید و هەڵوێستمان دروست دەکات، هەموومان، پێ بزانین یان نا، دەبینە نێوەندی بەرهەمهێنان یان پردی پەڕینەوەی زانیاری، کە زۆربەیان بێ سانسۆری یاسایی و بێ بەرپرسیارێتی میدیایی بەرهەم دێن و پەخش دەبن. لەپاڵ هەر زانیارییەکی گرنگ و سوودبەخشدا، چەندین زانیاریی بێبایەخ و زیانبەخش بڵاودەبنەوە، لەگەڵ هەر هەواڵێکی متمانەپێکراو و ڕاستدا، چەندین هەواڵی چەوت و چەواشە پەخش دەبن.
باسی ئه‌وه‌شیانكردووه كه لە روانگەی هەستکردن بەو مەترسییە گەورانەی کە لێکەوتەکانی زانیاریی ساختە و چەواشە لەسەر کۆمەڵگە دروستی دەکەن، هەر سێ رێکخراوی میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، بەدیل بۆ دیبەیت و دامەزراوەی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی کەمپینێکی شارستانی رادەگەیەنن بۆ پەرەدان بە خوێندەواریی میدیایی، گەشەدان بە بەرپرسیارێتی ئەلیکترۆنی و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ڕەخنەیی بۆ بەرەنگاربونەوەی زانیاری چەوت وچەواشە و رێگرتن لە لێکەوتە خراپەکانی، لەم هەڵمەتەدا بەهەوڵ و کۆششی چەندین پسپۆڕی ئەکادیمی و میدیاکار و راهێنەری بەتوانا هەوڵ دەدەن ئەو ئامرازانە وون بکەنەوە کە لەرێگایانەوە هاوڵاتیان بە گشتی و فێرخوازان بە تایبەتی دەتوانن هەڵسەنگاندنی رەخنەیی بۆ زانیاریەکان بکەن و ببنە پاسەوانی زانیاریی ڕاست و دروست و متمانەپێکراو.
راگه‌یاندنی كه‌مپینی له‌پێناو خوێنده‌واریی میدیایی له‌كاتێكدایه، رۆژانه سه‌دان ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ و سایت و په‌یج زانیاریی و هه‌واڵ بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
راگه‌یاندنی كه‌مپینی له‌پێناو خوێنده‌واریی میدیایی له‌كاتێكدایه، رۆژانه سه‌دان ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ و سایت و په‌یج زانیاریی و هه‌واڵ بڵاوده‌كه‌نه‌وه.