کوردستانی
لەگەڵ هاتنی زستان باران و بەفر بارین دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شارەزایەکی کەشوهەوا رایدەگەیەنێت بارانبارین بەردەوام دەبێت، ئاماژە بەوەشدەکات خێرایی با چالاک دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزایەکی کەشوهەوا بە مەودا میدیای راگەیاند "له ئەمڕۆ هەینی 22ی کانونی یەکەمی 2023 شەپۆلێکی بارانبارینی لاواز بۆ مامناوەند و هەندێک کات بارانی بەلێزەمە کە سەرچاوەی دەریایی ناوەڕاستە ناوچەكانمانی گرتووەتەوە و کەشێکی باراناوی دروستبووە تاوەکو شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە 25 - 26 /12/ 2023 بەردەوام دەبێت، هەروەها خێرایی با و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەفربارین ناوچە شاخاوییەکان دەگڕێتەوە و رێژەی باران بارینەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ناوبەناو خێرایی با چالاک دەبێت لە 30 کلم بۆ 50 کلم لە کاتژمێرێکدا بەپێ کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات و لە ناوچە شاخاوییەکان خێراییەکە زیاترە لەماوەی ئەم شەپۆلەدا پلەکانی گەرماش دەست بەنزمبوونەوە دەکات".
س،ر