کوردستانی

ئەنجامی جیاکردنەوەی دەستی دەنگدانی تایبەت لە کەرکوک راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجامی جیاکردنەوەی دەستی دەنگدانی تایبەت لە کەرکوک راگەیەندرا
مەودا میدیا- 

پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستی دەنگی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق لە کەرکوک کۆتاییهات و یەکێتی زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا.

 شێرزاد سەمەد، لێپرسراوی بۆردی ھەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکوک راگەیاند "لە کەرکوک 112 وێستگە جیاکردنەوەی دەستیان بۆ ئەنجامدراوە و پرۆسەکە کۆتایی ھاتووە و ئەنجامی جیاکردنەوەی دەستی و ئەلیکترۆنی ھاوشێوە بوون".

بەپێی ئەنجامەکانیش هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە لەپێش هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی کەرکوکە.

دوای جیاکردنەوەی دەستی 112 سندوقی دەنگدانی تایبەت لە کەرکوک، ئەنجامەکە بەمجۆرە بوو:

 - هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە: 4390
- پارتی: 1374
- نەوەی نوێ: 238
- هاوپەیمانی عروبە: 1153
- هاوپەیمانی عەرەبی: 2247
- بەرەی تورکمانی: 1898
- قیادە: 1083

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان