کوردستانی
لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی راپەڕین دوو کەس بەهۆی شەڕە تەقەوە کوژران، رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 22ی کانونی یەکەمی 2023 هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی بیتوێن لە ناحیەی چوارقوڕنە ئاگادارکرانەوە لەرووداوێکی تەقەکردن کە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە نێوان دوو لایەنەوە روویداوە و بەو هۆیە کەسێك دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە".
ئاماژە بەوەکراوە "لە رووداوەکەدا کەسێکی تریش برینداربووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پێویست، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت "هەردوو کوژراوەکە هەریەکەیان لە لایەنێکی روداوەکەیە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادی رانیە تەرمەکان رادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە، هەروەها بەمەبەستی زانینی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و بەردەوامە".
س.ر