کوردستانی
رێبوار تەها: من ئامادەم پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەربگرم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی هاوپەیمانیی کەرکوک هێزو ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت ململانێی لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە زیانی کورد شکاوەتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات ئەو ئامادەیە پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەربگرێت.
رێبوار تەها، سەرۆکی هاوپەیمانیی کەرکوک هێزو ئیرادەمانە بەمیدیای پارتی راگەیاندووە "ململانێی لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە زیانی کورد شکاوەتەوە و ئێستا 75٪ی خەڵکی کەرکوک پێیانوایە پارتی و یەکێتی ناتوانن پێکەوە کاربکەن".
ئاماژەی بەوەکرد "کورد چاوی لەوەیە پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەربگرێتەوە و بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن و ژمارەی کورسییەکانیش یەکێتی ئەو پۆستە بە مافی خۆی دەزانێت".
ئەوەشی خستەڕوو "هێشتا بە فەرمی هیچ کەسێک دەستنیشان نەکراوە.، من ئامادەم پۆستی پارێزگار وەربگرم ئەگەر سەرۆک و سەرکردایەتیی یەکێتی پێیان باشبێت، یەکێتی پرۆژەی ئامادەی بۆ ئیدارەدانی کەرکوک هەیە کە سەرنجی زۆری خستووەتە سەر بەهێزکردنی ئابووری شارەکە".
س،ر