کوردستانی
لە هەولێر 15 بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی 15 کەسی بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر رایگەیاند و دەستیش بەسەر بڕێک مادەدا گیرا.
لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر هاتووە "دوای ئەنجامدانی بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن تیمەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر) بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان لەماوەی یەک مانگدا (15) کەس دەستگیر بکەن بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان و لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستمان گرت بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ و هیرۆین و تلیاک و حشیش و حەبی ترامادۆڵ)".
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە "لەگەڵ مادەکان دەستمان گرت بەسەر چەند پارچە چەکێکی بێ مۆڵەت و کەلوپەلی پێوانەکردن و کێشانی مادەی هۆشبەر".
س،ر