گێتی

ئاسۆشێتیدپرێس: شه‌ڕی سه‌ر غه‌ززه‌ خوێناویترینه‌ له‌ مێژوودا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسۆشێتیدپرێس: شه‌ڕی سه‌ر غه‌ززه‌ خوێناویترینه‌ له‌ مێژوودا
مه‌ودا میدیا - 

ماوه‌ی 76 رۆژه‌ شه‌ڕی نێوان چه‌كدارانی سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و زیاتر له‌ 20 هه‌زار كه‌س له‌لایه‌نی فه‌ڵه‌ستینیی كوژراون و ئاژانسێكی ئه‌مه‌ریكییش ئه‌و شه‌ڕه‌ به‌خوێناویترین شه‌ڕ وه‌سفده‌كات.

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی میدیایی ئاژانسی هه‌واڵی ئاسۆشێتیدپرێسی ئه‌مه‌ریكیی، شه‌ڕی شاری غه‌زه‌ خوێناویترین و وێرانكارترین شه‌ڕه‌ كه‌ تا ئێستا له‌ مێژوودا روویدابێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ به‌گوێره‌ی شاره‌زایان، تا ئێستا نیوه‌ی شاری غه‌ززه‌ وێرانكراوه‌ و زیانی ده‌یان ملیار دۆلار له‌و شاره‌ دراوه‌ و شه‌ڕ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و سوپای ئیسرائیل قۆناغی نوێی شه‌ڕی ئاشكراكردووه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ كۆتاییهێنان به‌ حه‌ماس و كۆنترۆڵكردنی شاری غه‌ززه‌.

له‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه‌ شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل ده‌ستیپێكردووه‌ و تا ئێستا 76 رۆژ به‌سه‌ر شه‌ڕدا تێپه‌ڕیوه‌ و به‌گوێره‌ی لێدوانی ئیداره‌ی واشنتۆن، هه‌وڵی جدیی هه‌یه‌ بۆ دووباره‌ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان