کوردستانی
كه‌مال كه‌ركوكی به هۆكاری لێكترازانی كورد له كه‌ركوك تۆمه‌تبارده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ مشتومڕه‌كانی تایبه‌ت به پێگه‌ی كورد له كه‌ركوكی دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، كادرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ماڵ كه‌ركوكی، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك - گه‌رمیانی حزبه‌كه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی كه هۆكاری درووستنه‌بوونی یه‌ك لیستیی كوردبوو له‌و پارێزگایه.
فه‌همی فایه‌ق، كارگێڕی لقی كه‌ركوكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ده‌نگی ئەمریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی هۆكاری تێكدانی یه‌كڕیزی كورد و دروست نه‌بوونی یه‌ك لیستیه له پارێزگای كه‌ركوك و پێشبینییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵه بوون و به‌وه‌ش حیزبه‌كه‌ی دوورخستوته‌وه له به‌ستنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی لیستێكی فراوانی هێزه كوردییه‌كانی له‌بار برد.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ده‌ڵێـت: به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی پارتی و 10 كارگێڕ لق ئاماده‌بووین بۆ یه‌ك لیستی حزبه كوردییه‌كان و یه‌كێتیش نه‌رمی نواند. 13 حزبی كوردستانیش ئاماده‌یی خۆیان بۆ یه‌ك لیستی نیشاندا، گه‌ر لیسته‌كه یه‌كێتی و پارتی پێكه‌وه تێدا بێت، به‌ڵام كه‌مال كه‌ركوكی حه‌زی به یه‌ك لیستی نه‌بوو، گوایه یه‌كێتی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌نجامداوه و ده‌نگ ناهێنێت. خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامه‌كان هه‌ڵه‌بوو، گه‌ر كورد یه‌ك لیستی هه‌بووایه، ره‌نگه 9 كورسیمان ببردایه‌ته‌وه. فره لیستی و په‌رته‌وازه‌یی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو. هه‌ڵه‌كه‌ش له كه‌مال كه‌ركوكی بوو، ئه‌گینا یه‌كێتی نه‌رمی نواند.
ده‌شڵێت: "كه‌مال كه‌ركوكی ده‌بووایه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی گفتووگۆی بكردایه و دواتر بیگوتایه له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه ناچینه لیستێكه‌وه له‌گه‌ڵیان، نه‌ك به بێ گفتووگۆ و دانیشتن یه‌ك لیستی ڕه‌تبكاته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكردووه كه مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ده‌ره‌نجامه‌كان و وه‌رگرتنی سكالای كادره‌كانی.