کوردستانی
ئه‌مساڵ زیاتر له 70 هه‌زار شوێنی سه‌رپێچیكار داخراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌گوێره‌ی لێدوانێكی نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان كه تایبه‌ته به سەرپێچیی نرخ لە بازاڕ و مارکێتەکان ئه‌مساڵ 2023 تا ئێستا، 70 هەزار شوێنی جیاوازی سه‌رپێچیكار داخراون و هاوڵاتیانیش دڵنیاده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه به‌رده‌وام ده‌بن.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماری ئه‌مساڵی كاره‌كانی خسته‌ڕوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئەمساڵ 48 هەزار سەردانیان کردووە بۆ مۆڵ و مارکێتەکانی کوردستان ، زیاتر لە سێ هەزار سەرپێچی هەبووە، زیاتر لە 70 هەزار شوێنیان داخستووە، زیاتر لە 338 ملیۆن سزای پێبژاردن هه‌بووه، زیاتر لە 380 تۆن خۆراکی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە.
ئه‌و به‌رپرسه حكومیه ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه، ئه‌مساڵ لیژنه‌كانی چاودێری فراوانتر ده‌كه‌ن به‌هاوكاری لیژنه‌كان قائیمقامیه‌ت و ئاسایش و ئابوری و چاودێری توندتر ده‌كه‌ن.