کوردستانی

كوێستان محه‌مه‌د هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


كوێستان محه‌مه‌د هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ ده‌كات
مه‌ودا میدیا - 

كوێستان مجه‌مه‌د، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌ دۆخی چاكسازیی ژنان و منداڵان كرد و ئه‌و هه‌واڵانه‌شی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ به‌دره‌وشتیی له‌ناو چاكسازییدا ده‌كه‌ن. 

کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه‌، به‌دواداچوون ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه‌ راست ده‌رچوو كه‌ باس له‌ به‌دره‌وشتیی و بردنه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی ژنان لەچاکسازی گەوران بۆ کاری لەشفرۆشی ده‌كه‌ن، ئه‌وا ئاماده‌یه‌ ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌. 

سه‌باره‌ت به‌ ره‌خنه‌كانی ماوه‌ی رابردوو، كوێستان محه‌مه‌د وتی " من ره‌خنه‌م له‌ باڵه‌خانه‌ی چاكسازیی گرتووه‌ و وتومه‌ به‌كه‌ڵك نایه‌ت".

له‌ماوه‌ی رابردوودا خانمه‌ دادوه‌رێك ئاشكرایكرد، كه‌ له‌ چاكسازییدا ژناندا كاری به‌دره‌وشتیی كراوه‌ و ژنانێك براونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی بیناكه‌ بۆ كاری سێكسییة ئه‌وه‌ش له‌ناو رای گشتییدا مشتومڕی دروستكرد. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان