کوردستانی

توركیا ماوه‌ی راگرتنی گه‌شته‌كانی بۆ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی درێژكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا ماوه‌ی راگرتنی گه‌شته‌كانی بۆ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی درێژكرده‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

ئەمڕۆ شەممە، 23-12-2023، هندرێن هیوا، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد كه‌  تورکیا ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی درێژكردووه‌ته‌وه‌. 

هندرێن هیوا، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئه‌مرۆ شەممە روونیكردووه‌ته‌وه‌، پێشتر توركیا گه‌شته‌كانی بۆ  فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تا 3-1-2024 درێژکردبووەوە و جارێكی تر ئه‌و ماوه‌یه‌ی تا 22-06-2024 درێژکردەوە.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كان و ورده‌كاریی بابه‌ته‌كه‌، هندرێن هیوا، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی هیچ زانیارییه‌كی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.



Qaiwan
Qaiwan