کوردستانی

وتەبێژی کارەبای سلێمانی: دەتوانین ڕۆژانە 7 بۆ 8 کاتژمێر کارەبا بدەینە هاوڵاتیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی کارەبای سلێمانی: دەتوانین ڕۆژانە 7 بۆ 8 کاتژمێر کارەبا بدەینە هاوڵاتیان
مه‌ودا میدیا  - 

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی هاوكات له‌گه‌ڵ وه‌رزی سه‌رما و به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر كاره‌با، رایگه‌یاند، لەئێستادا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی دەتوانێت تەنها 7 بۆ 8کاتژمێر کارەبا بداتە هاوڵاتیان.  

سیروان محەمەد، وتەبێژی  بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بۆ مه‌ودا میدیای روونكرده‌وه‌، بەپێی بەرنامەیه‌ك كه‌ کاری لەسەر دەکەن، ئه‌و بڕه‌ كاره‌بایه‌ به‌ هاوڵاتیان ده‌ده‌ن.

وتیشی"ئەوە خواستی ئێمە نییە، ئه‌گینا حەز دەکەین 24 کاتژمێر هاوڵاتیان کارەبایان پێبدرێت و ئەوە لە دەسەڵاتی وەزارەتی کارەبادایە زیادی بکات نەک ئێمە". 

لەگەڵ ئەوەی لەوەرزی زستاندا خواستێکی زۆر لەسەر بەکارهێنانی کارەبا هەیە، بەڵام بڕی پێدانی كاره‌با له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ ئاستی داواكاریی هاوڵاتیاندا نیه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان