کوردستانی

داشکاندنی نرخ لە هەندێک شوێنی سلێمانی دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


داشکاندنی نرخ لە هەندێک شوێنی سلێمانی دەستپێدەکات
مه‌ودا میدیا - 

بە هەماهەنگیی  وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی هه‌رێمی كوردستان و لەژێر چاودێریی و بەپێی رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاودێریی بازرگانیی نرخی کاڵاو پێداویستیەکانی هاوڵاتیان لە بەشێک لە مۆڵ و مارکێتەکانی سلێمانی داشکێندران.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی بازرگانی كه‌ له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی چەند بازرگانێک، داشکاندنی نرخ و کاڵای لەبەشێک لە مۆڵ و شوێنەکانی سلێمانی راگەیاندووه‌.

روونیكردووه‌ته‌وه‌، ئەوەش لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی و بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بتوانن بەنرخێکی کەمتر پێداویستیەکانیان دەست بخەن. 

Qaiwan
Qaiwan