گێتی

سی ئێن ئێن: بۆردوومانێكی بێوێنه‌ی بۆمب له‌سه‌ر غه‌ززه‌ هه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سی ئێن ئێن: بۆردوومانێكی بێوێنه‌ی بۆمب له‌سه‌ر غه‌ززه‌ هه‌یه‌
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردوومانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری غه‌ززه‌، كه‌ 20 هه‌زار كوژراوی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، ده‌زگایه‌كی میدیایی ناسراوی ئه‌مه‌ریكیی رایگه‌یاند، بۆردوومانێكی بێوێنه‌ له‌سه‌ر غه‌ززه‌ هه‌یه‌.

به‌گوێره‌ی راپۆرتی تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكیی، ئه‌و بۆمبانه‌ی سوپای ئیسرائیل له‌ هێرشه‌كانیدا ئاراسته‌ی شه‌ر شاری غه‌ززه‌یان ده‌كات، گه‌وره‌ترین بۆمبین له‌دوای ئه‌و بۆمبانه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ جه‌نگدا ئاراسته‌ی ڤێتنامی كرد.

ئه‌و ده‌زگا میدیاییه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ ئاشكرایكردووه‌، ئه‌و بۆمبانه‌ی ئیسرائیل به‌سه‌ر شاری غه‌ززه‌دا ده‌یانخاته‌خواره‌وه‌، چوار هێنده‌ی ئه‌و بۆمبانه‌ گه‌وره‌ترن كه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ شاری موسڵ دژی رێكخراوی داعش به‌كاریهێنان. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ماوه‌ی 76 رۆژه‌ شه‌ڕ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و تا ئێستا له‌لایه‌نی فه‌ڵه‌ستینیی 20 هه‌زار كه‌س كوژراون و 25ی تریش بریندارن. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان