کوردستانی

وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلە بارانبارینە راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلە بارانبارینە راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەپێی  پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەو شەپۆلە باران و بەفربارینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، تا 24 کاتژمێری داهاتوو کاریگەری دەبێت و لە هەندێک ناوچە بارانی بەلێزمە دەبارێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە کەشى باراناوى دەبێت، لە سەرجەمى ناوچەکەمان ئاسمان بەردەوام هەورى دەبێت، بارانبارین لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت لە کاتى جیاجیا، هەندێک کات نمە باران و هەندێک کاتیش دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند، لە دواى نیوەڕۆ لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان بارانى بە لێزمەى کورت خایەنى دەبێت، پاشان لە شەودا لە بەشێک لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و بەشى باشوورى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاوییەکان باران زیاتر دەبارێت بە بەراورد بە ناوچەکانى تر، لە ناوچە سنوورییەکان و بەشێک لە لوتکەى شاخە بەرزەکان لە کاتەکانى شەودا بەفر دەبارێت، هەروەها پلەی گەرما بە نزیکەی 2 تا 3 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ ".

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، لە کاتەکانى بەرەبەیانی ئاسمان هەورى و کەمێک بارانبارین دەبێت، بەشێوەى نمە بارانى پچڕ پچڕ لەسەر ناوچە جیاجیاکان لەگەڵ دروست بوونى تەم لە کاتەکانى بەیانى، لە دواى نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتایى دێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان