کوردستانی
ئهو نهوتهی بهغدا دهینێرێت كهمه و بهشی خهڵك ناكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا -
له کۆبووەنەوەیەکدا كه ئهمڕۆ یهكشهممه له بارهگای وهزارهتی كارهبا له شاری ههولێر بهرێوهچوو، تایبهت به پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی و کارەبای پارێزگاکان بەیەکسانىی، گفتوگۆكرا.
له کۆبووەنەوەیەکدا كه ئهمڕۆ یهكشهممه له بارهگای وهزارهتی كارهبا له شاری ههولێر بهرێوهچوو، تایبهت به پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی و کارەبای پارێزگاکان بەیەکسانىی، گفتوگۆكرا.
له كۆبوونهوهكهدا ههریهك له کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە وەکالەت و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەرى گشتیى دیوانى وەزارەتى ناوخۆ و نوێنەری پارێزگارانی دهۆک و هەڵەبجە و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکانی (سۆران، گەرمیان، ڕاپەڕین و زاخۆ) و بریکارى وەزارەت و بەڕێوەبەرانى گشتیى و ڕاوێژکارانى وەزارەتی کارەبا و نوێنەرانى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان ئامادهبوون، تهئكید له بهیهكسانیی دابهشكردنی نهوت و كارهبا كرایهوه.
ئاماژه به چۆنیەتى پەیڕەوکردنى میکانیزمی گونجاو بۆ خێرا دابەشکردنی ئەو (50 ملیۆن) لیتر نەوتەی کە بڕیارە لە عێراقەوە بۆ هەرێمى کوردستان وەک قۆناغى یەکەم رەوانە بکرێت، كه وەزارەتی سامانە سروشتییەکانى حکومەتى هەرێم هەموو رێکارەکانی هێنانى ئەو بڕە نەوتەی تەواو کردووە، کە لەلایەن وەزارەتى نەوتى عێراقەوە پڕۆسەى ناردنەکەى دواکەوتووە، ئەو بڕەشى کە عێراق رەوانەى دەکات کەمە و پێویستى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان زیاترە، بەڵام لە ئێستادا هەموو هەوڵەکان بۆئەوەن دواى گەیشتنى ئەو بڕە نەوتە دەستبکرێت بە خێرا جێبەجێکردنى پرۆسەى دابەشکردنەکەى، ئەوەش لە کاتێکدایە کە تاکو ئێستا زیاتر لە (یەک ملیۆن) خێزان لەو نەوتەی حکومەتى هەرێمى کوردستان دابەشیکردووە سوودمەند بوونە، کە دەکاتە رێژەی زیاتر لە 85٪ خێزانی هەرێمى کوردستان.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، کە تایبەت بوو بە ڕێژەی پێدانی کارەبای پارێزگاکان بە شێوەیەکی یەکسان، دوای گفتوگۆکردن لەلایەن ئامادەبووان، کۆبوونەوە بڕیاریدا لەدواى مانگى ئادارى ساڵی ئایندە تێستى وەرزى بۆ دابەشکردنی کارەبا بە شێوەیەکی یەکسان لەسەرجەم پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان ئەنجامبدرێت و کارەبای بەردەوامیش تەنها بۆ (نەخۆشخانە، فرۆکەخانە، خاڵى سنوورى، پڕۆژەکانی ئاو، گرتووخانە و چەند شوێنێکى ترى خزمەتگوزاریى بمێنێت) هاوکات پارێزگار و سەرپەرشتیارى ئیدارە سەربەخۆکانیش دەستکراوەکران بە هاماهەنگى بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانى کارەباى سنوورەکانیان لە بڕین و نەهێشتنى سەرپێچى و زێدەڕۆییەکانى سەر تۆڕى کارەبا و هەموو ئەو شوێنانەى کە کارەبای بەردەوام نایانگرێتەوە.