کوردستانی

مه‌سرور بارزانی: حكومه‌ت پابه‌نده‌ به‌پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سرور بارزانی: حكومه‌ت پابه‌نده‌ به‌پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌
مه‌ودا میدیا - 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌ و پابه‌ندبوونی حكومه‌تی به‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ دووپاتكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا كه‌ له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس (پێشتر ناوی یوتیوب بوو) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت: لەم بۆنە پیرۆزەدا، پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان دووپات دەکەینەوە.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ مه‌سیحییه‌كانی عیراق رایانگه‌یاندووه‌، به‌بۆنه‌ی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ قه‌زای حه‌مدانییه‌ و وه‌ك هاوغه‌میی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی غه‌ززه‌، ئاهه‌نگ ناگێڕن. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان