کوردستانی

وه‌فدی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌فدی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

د. جوتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییكرد، لەو ماوەیەدا شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكاتەوە.

د. جوتیار عادل بۆ میدیای عه‌ره‌بیی سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند، گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق بەردەوامە لەسەر كۆمەڵێك پرسی وه‌ك یاسای بودجە و مووچە و نەوت و غاز و ناوچە جێناكۆكەكان گفتوگۆ بكەن.

سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ وتی " ئێمە جەخت لە ناردنی بەشەبودجەی هەرێم دەكەینەوە، كە لە یاسای پەسندكراوی بودجە دەرچووە، لە ماوەی رابردوودا بڕی پێویستی نەوت رادەستی سۆمۆ كراوە؛ ڕۆژانە 85 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا كراوە. بۆیە هەموو پابەندییەكان جێبەجێ كراون؛ گرنگە پرسەكە بە بابەتە سیاسییەكانەوە نەبەسترێتەوە و چارەسەر بكرێت".

ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه‌، قەیرانی دارایی كاریگەریی زۆری بەسەر هەرێمی كوردستانەوە هەبووە، هەرچەندە بەراورد بە كابینەكانی پێشوو، زۆر كەمتر بووەتەوە، بەڵام پشت بەو بودجەیە و كەرتی تایبەت بەستراوە، چونكە كابینەی نۆیەم رێگەی هەمەچەشنەكردنی داهاتی گرتووەتە بەر.

د. جوتیار عادل ئاماژه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كرد و روونیكرده‌وه‌، حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێت هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت، خودی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان هەموو ئاسانكارییەكی دووپات كردووەتەوە تاكوو هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت. بۆ ئەو مەبەستە حكومەت بڕیاری ئاسانكاریی و ڕێوشوێنی هەڵبژاردنی بۆ تەواوی دامودەزگا پەیوەندیدارەكان گشتاندووە. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان