کوردستانی
به‌رنامه‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده ده‌گۆڕێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، بەهۆی پشووەکانی ساڵی نوێوە خشتەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکانی گەڕەکەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت له دوو كاتی جیاوازدا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، بەهۆی پشووەکانی ساڵی نوێوە خشتەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکانی گەڕەکەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت له دوو كاتی جیاوازدا.
ئەمڕۆ یەكشەممە كاره‌بای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، ئاشكرایكرد، بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵ، بەرنامەی کارکردنی موەلیدەی گەڕەکەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، به‌جۆرێك له سبەینێ دووشەممە 25ی کانونی یەکەم بەیانیان 7 بۆ 8 بەیانی کارناکەن لەبری ئەوە پێشنیوەڕۆ کاتژمێر 11:00 کارەبا دەدەن لە بری کاتژمێر 1 دوای نیوەڕۆ.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی، دوای تەواوبوونی پشووەکانی سه‌ری ساڵ لە بەرواری 2ی کانونی دووەمی ساڵی نوێ بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان ئاسایی دەبێتەوە.