کوردستانی

بازرگانی هه‌رێم ته‌رخانكردنی پاره‌ بۆ هاندانی به‌رهه‌می ناوخۆیی له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بازرگانی هه‌رێم ته‌رخانكردنی پاره‌ بۆ هاندانی به‌رهه‌می ناوخۆیی له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێده‌كات
مه‌ودا میدیا-  

له‌ کۆبوونەوەی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ی نێوان وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی بازرگانیی عیراق له‌به‌غدا، چه‌ند بابه‌تێكی هه‌نوكه‌یی ئابووری تاوتوێكران، له‌وانه‌ش هاوكاریكردنی بازرگانی له‌ هه‌رێمی كوردستان، هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی تری عیراق.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌نێوان کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێم و   ئەسیر داود، وەزیری بازرگانیی حکومەتی عیراق به‌ڕێوه‌چووه‌ و تیادا زۆرینەی گرفت و کێشەکانی نێوان هەردوو وەزارەت باسیان لێوەکرا له‌وانه‌ش بابەتی گەنم و شایستەداراییەکان و رێکخستنەوە و باشتر ئەنجامدانی پرۆسەکە لەئایندەدا و بابەتی سەبەتەی خۆراکی و بەشە ئاردی مانگانەی هاوڵاتیان و هەوڵدان بۆ نەهێشتنی ئەو کەموکوڕی و رۆتینەی کە هەیە تادەگاتە دەستی هاوڵاتیان. 

له‌به‌شێكی تر كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانیی هه‌رێم و به‌غدا بابەتی پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی و بە بازاڕکردنی باسی لێوەکراو بڕیارە خاوەن کارگە و کۆمپانیاکان لە هەرێمیش کە هەناردەی بەرهەمی خۆماڵی دەکەن، سودمەند بن لەو بڕەپارەی وەک بەخشیش لە چوارچێوەی پرۆژەی هاندانی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی دابین دەکرێت هاوشێوەی ناوچەکانی تری عێراق.

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان