گێتی

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: رۆژانه‌ 180 منداڵ له‌ غه‌ززه‌ له‌دایكده‌بن

مەودا میدیا - سلێمانی |


نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: رۆژانه‌ 180 منداڵ له‌ غه‌ززه‌ له‌دایكده‌بن
مه‌ودا میدیا- 

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستین "ئۆنروا" بڵاویكردوونه‌ته‌وه‌، له‌ ئێستادا 50 هه‌زار ژنی دووگیان له‌ناو شاری غه‌ززه‌دان، سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامیی شه‌ڕ و بۆردوومان.

رێكخراوی ئۆنروا روونیكردووه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ر به‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه‌ وێرانكراون، هێشتا رۆژانه‌ 180 منداڵ له‌ناو شاری غه‌ززه‌دا له‌دایكده‌بن. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، 77 رۆژ به‌سه‌ر شه‌ڕی نێوان چه‌كدارانی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیلدا تێپه‌ڕیوه‌ و تائێستا زیاتر له‌ 20 هه‌زار كه‌س له‌لایه‌نی فه‌ڵه‌ستینیی كوژراون، كه‌ زۆرینه‌یان منداڵ و ژنن جگه‌ له‌ برینداربوونی 25 هه‌زار كه‌سی تر.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان