کوردستانی
بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی وەک پارتێکی سیاسی لە کۆمیسیۆن تۆمارکراوین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە بەیاننامەیەکدا کە مەکتەبی راگەیاندنی بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی ئاراستەی کادران و ئەندامانی حزبەکەی کردووە و رایدەگەیەنێت پلانی تۆکمەیان هەیە بۆ رێکخستنەوەی سەرجەم بەشەکانی بزووتنەوە.
بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی رایگەیاند "لە دوای راگەیاندنی بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان پێویستبوو کۆمەڵێک رێکاری یاسایی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی و تۆمارکردنی بزووتنەوەکەمان وەک پارتێکی سیاسی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەنجامبدەین، خۆشبەختانە لەو ماوەیەدا تەواوی کار و هەنگاوەکانمان بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهێناوە و وەک پارتێکی سیاسیی فەڕمی لە کۆمسیۆن تۆمارکراوین".
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە "موژدەی ئەوەش دەدەین بە هەموو دۆست و ئەندام و لایەنگرانمان کە پلانێکی تۆکمە و بەهێزمان بۆ رێکخستنەوەی سەرجەم بەشەکانی بزووتنەوەکەمان داناوە و بەمنزیکانە ئەنجامەکانی دەبینن و
پێکەوە و یەک دەنگ بە بەهێزی دێینە مەیدان و رێگە و رێبازی زانایان و مامۆستا مێزەر سپییەکانمان بەرنادەین و بزووتنەوەکەمان دەکەینە مەشخەڵێک بۆ رووناککردنەوە و خزمەتکردنی زیاتری ئیسلام و نیشتمانەکەمان".
جێگەی ئاماژه بۆکردنە لەپاش جیابوونەوەی باڵی حاجی کامیل لە باڵی عیرفانی عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی، لەئێستادا بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی لە هەوڵی خۆڕێکخستنەوە و دامەزراندن و چالاکی خۆیدایە و چەندین ئۆرگانی لە شارەکانی هەڵەبجە و سلێمانی و چەمچەماڵ و رانیە و کەرکوک کردووەتەوە.
س.ر