کوردستانی

ژمارەیەک کارمەند بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێندرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک کارمەند بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێندرێن
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین ئاشکرایکرد ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی بەشێوەی گرێبەست لە سنوورەکەیان دادەمەزرێنن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین بڵاویکردەوە "کۆبوونەوی هاوبەشی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین و نوێنەری وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی راژە بەڕێوەچوو".

ئاماژەی بەوەکرد "کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی لە چوارچێوەی راژەی سنووری تەندروستیی ئیدارەی راپەرین".

هاوکات لە ئایندەیەکی نزیکدا کار بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت بۆ دامەزراندنی ئەو کارمەندانە بەشێوەی گرێبەست.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان