کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێک ئاڕاستەی مەسیحییەکان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێک ئاڕاستەی مەسیحییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق و جیهان دەکات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت) لە خوشک و برا مەسیحییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت و لە دڵەوە هیوای دڵخۆشی و جەژنێکی پڕ لە کامەرانییان بۆ دەخوازم".

ئاماژەی بەوەشکرد "هیوادارم ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیریی زیاتر لە وڵاتەکەمان و ئەو مێژووە درەوشاوەیەی هەرێمی کوردستان خاوەنێتی لە تەبایی و پێکەوەژیاندا، هەموومان پێکەوە گەشاوەتری بکەین. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە رۆڵ و پێگەی مەسیحی و هەموو پێکهاتە رەسەنەکانیتر بەرز دەنرخێنێت و کار بۆ قووڵکردنەوەی خۆشەویستی و یەکترقبووڵکردن دەکات، چونکە تەنیا بە هەماهەنگی و پێکەوەیی سەرکەوتنمان مسۆگەر دەکەین و هەنگاو بەرەو داهاتوویەک دەنێین کە هەمووان خەونی پێوەدەبینن".
س.ر
س.ر