کوردستانی
بارزگانێکی نێودەوڵەتی مادەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەریان لە شاری هەولێر راگەیاند و دەستیشیان بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گرت.
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند "لە ئەنجامی هەوڵی کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام دەستیان بەسەر بڕی زیاتر لە (100 کیلۆگرام حەپی کهپتاگۆن) گرتووە و بازرگانێکی نێودەوڵەتیشیان لە شاری هەولێر دەستگیرکردووە".
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "لە ئەنجامی گۆڕینەوەی زانیاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی مادە هۆشبەرەکانی عیراقدا، توانیویانە لە پارێزگای زیقار دوو بازرگانی دیکە دەستگیربکەن".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لەگەڵ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبارەکەی پارێزگای زیقاردا بڕی 100 کیلۆگرام حەپی هۆشبەری کەپتاگۆن دەستی بەسەردا گیراوە".
س.ر