کوردستانی

مامۆستایان مەرج بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەنێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایان مەرج بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەنێن
مەودا میدیا- رێباز حەسەن

مامۆستایانی ناڕازیی داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەکەن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک خۆیان ئاماژەی پێدەکەن، ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت لە بایکۆت بەردەوام دەبن.

عوسمان عەبدوڵڵا، مامۆستای ناڕازیی بە مەودا میدیای راگەیاند"بێ گومان ئەگەر حوکمەت بەدەم جێبەجێکردنی داواکارییەکانمانەوە بێت ئەوا ئێمەش بەدەم داواکارییانەوە دەچین".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر حوکمەت سووربێت لەسەر جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانمان ئەوا ئێمەش لە بایکۆت و خۆپیشاندانەکانمان بەردەوام دەبین و داوای مافی رەوای خۆمان دەکەین".

لە ماوەکانی رابردوودا مامۆستایانی ناڕازی پێنج داواکارییان لە یاداشتنامەیەکدا پێشکەش بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، ئەو داواکارییانەش بریتیبوون لە:

1- دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە.

2- دیاریکردنی چارەنوسی موچەی پاشکەوت و لێبڕین.

3- دامەزراندن و بە هەمیشەیکردنی وانەبێژان.

4- دابەشکردنی مووچە لە وادەی خۆیدا.

5- رێگری لە گواستنەوەی راژەی مامۆستایان نەکرێت بۆ سەر بەغدا.

لە ڕۆژی 13ی ئەیلولی 2023ەوە ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و بەپێی ساڵنامەی خوێندنیش خوێندنگاکان 83 رۆژ دەوامیان کردووە، دوو وەرزەکەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان پێکەوە 164 رۆژ خوێندن دەکەن کە وەرزی یەکەم لە 83 رۆژ خوێندن پێکدێت و وەرزی دووەمیش لە 81 رۆژ خوێندن پێکدێت، هەروەها مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان دووپاتیدەکەنەوە، ئەگەر داواکارییەکان جێبەجێ بکرێت دەتوانن لە ماوەی وەرزی دووەمدا ساڵنامەی خوێندن بەبێ گرفت تەواو بکەن.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان