کوردستانی
زانیاریی نوێ سه‌باره‌ت به گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان سلێمانی و توركیا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئەمڕۆ دووشەممە، 25-12-2023، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگای سلێمانی سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه ئاسمانییه‌كانی نێوان پارێزگای سلێمانی و توركیا زانیاریی نوێی خسته‌ڕوو، دوای ئه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، توركیا ماوه‌ی راگرتنی گه‌شته‌كانی له‌گه‌ڵ سلێمانی درێژكردووه‌ته‌وه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگای سلێمانی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، كه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و له‌په‌یوه‌ندیدان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی نێوان توركیا و سلێمانی ده‌ستپێبكاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه بۆشایی گه‌شتیی نێوان توركیا و سلێمانی به گه‌شتی تری نێوده‌وڵه‌تیی پڕكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێیانباشه گه‌شتیی ئاسمانیی نێوان توركیا و سلێمانی ئاسایی و یاسایی ببێـته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، هندرێن هیوا، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد كه تورکیا ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی درێژكردووه‌ته‌وه.

هندرێن هیوا، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی شەممەی رابردوو روونیكرده‌وه، پێشتر توركیا گه‌شته‌كانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تا 3-1-2024 درێژکردبووەوە و جارێكی تر ئه‌و ماوه‌یه‌ی تا 22-06-2024 درێژکردەوە.