کوردستانی

ده‌یان حزب و رێكخراو هێرشه‌كانی توركیایان بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ئیدانه‌كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌یان حزب و رێكخراو هێرشه‌كانی توركیایان بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ئیدانه‌كرد
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی رۆژئاوای كوردستان، نوێنەری ٣٣ حزب و رێکخراوی سیاسی لە گەڕەکی مەحەتەی قامیشلۆ بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی توركیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆبوونەوه‌ و راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هه‌ر له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی حزب و رێكخراوه‌كان، كه‌ ئه‌نكه‌ره‌ی شه‌رمه‌زارده‌كرد، توركیا له‌ رێگه‌ی فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ بۆردوومانی كرد.

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێز و رێكخراوه‌ سیاسییانه‌ی رۆژئاوای كوردستان له‌كاتێكدایه‌، توركیا له‌ رۆژانی رابردوودا له‌ باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ژێرخانی وزە، ناوەندەکانی نەوت و کارەبای بۆردوومان کرد.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان