کوردستانی
هه‌ولێر دژی بازرگانیكردن به مرۆڤ رێوشوێنی گرته‌به‌ر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئەمڕۆ دووشەممە 2023.12.25، له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا به‌رێوه‌چوو به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توند دژی بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به مرۆڤ راسپێردران.

لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە هەرێمى کوردستان و هەوڵەکانى حکومەتى هەرێم لەو پێناوەدا و جەخت لە بەردەوامیدانى کارى هاوبەشى لیژنەى ناوبرا و فەرمانگە و دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان کرایەوە بۆ داڕشتنى میکانیزم و پلان و بەرنامەى پێویست.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پارێزگای هه‌ولێر كه له‌سه‌ر فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، سەرجەم دامودەزگا و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان راسپێردران بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بەردەوامیدان بە هەڵمەتى نەهێشتنى دیاردەى سواڵکردن لە ترافیک و شوێنە گشتییەکان و نەهێڵانى کارپێکردنى منداڵان و کارکردنی بە زۆرەملێ و کڕین و فرۆشتنی ئەندامانی جەستە و بەرەنگاربوونەوەی سەرجەم جۆرەکانی دیکەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ.
هاوكات داواكراوه رێکاری یاسایی پێویست دژ بە تاوانبار و هەموو ئەو کەس و لایەنانەى ھاوبەشیان کردبێت لە ئەنجامدانى ئەمجۆرە تاوانانەدا، بگیرێته‌به‌ر.
هاوكات داواكراوه رێکاری یاسایی پێویست دژ بە تاوانبار و هەموو ئەو کەس و لایەنانەى ھاوبەشیان کردبێت لە ئەنجامدانى ئەمجۆرە تاوانانەدا، بگیرێته‌به‌ر.