کوردستانی
هه‌ولێر.. دەستگیرکردنی دوو كه‌س بەتۆمەتی کوشتنی زاوایەکیان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای ئەوەی لەڕێکەوتی ٢٠٢٣/١٢/٢٣ زاوایه‌ك له‌لایه‌ن ماڵه خه‌زورانیه‌وه كوژرا، تۆمه‌تباران هه‌ڵاتن بۆ باشووری عیراق و به‌هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق، ده‌ستگیركران.
ئاسایشی هه‌ولێر روونیكردووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی هاوڵاتی (محه‌مه‌د شه‌عبان) لەلایەن ماڵەخەزورانی لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڕەكی قەتەوی شاری هەولێر کوژرا، دەستبەجێ لەلایەن هيزەکانی ئاسایشی ناوخۆ پێكهاتوو له (بەڕێوەبەرایەتی ئاسايشی هه ولير ) و (پۆلیسی هەولێر) دەستكرا بەلێکۆڵینەوه و دەرکەوت تۆمەتباران هەڵاتوون بۆ یەکێک لەشارەکانی خوارووی عیراق.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایش‌دا ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه، كه دوای دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، بەهەماهەنگی لەگەل بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له باشووری عیراق، دوو کەس لەو تۆمەتبارانە بەناوەکانی (ف،ز،ح) و (ه،ف،ز) دەستگیرکران و رادەستی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کران.