گێتی

هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی توركیا بۆ باشوور و رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی توركیا بۆ باشوور و رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامده‌بێت
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامیی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌ جیاوازه‌كانی باشووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان كردووه‌. 

میدیای توركیی روونیكردووه‌ته‌وه‌، دوای كوژرانی 12 سه‌ربازیی توركیا له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌ شه‌ڕی نێوان توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامیی شه‌ڕ و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كردووه‌. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌یان حزب و رێكخراوی سیاسیی له‌ رۆژئاوای كوردستان ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیایان كرد بۆ سه‌ر ناوچه‌ كوردییه‌كان، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی وێرانكردنی ژێرخانی شاره‌ كوردییه‌كان. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان