کوردستانی

خۆتان ئامادەکەن "زستانێکی سەخت ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆتان ئامادەکەن "زستانێکی سەخت ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شارەزایەکی کەشناسی ئاشکرایکرد دەزگای کەشناسی ئەوروپی نوێترین پێشبینی خۆی بۆ بەفر و سەرما و سۆڵەی تووند بۆ ناو وەرزی زستانی ئەمساڵ راگەیاند.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی نوێترین پێشبینی دەزگای کەشناسی ئەوروپی لەم زستانەدا بەفر و سەرماو سۆڵەی زۆر تەواوی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بە تەواوی سەنتەرەکانییەوە، هاوکات بەفر تەواوی ناوچەی نیمچە شاخاوی و سەنتەرەکان دەگرێتەوە بەڕێژەی باش بۆ زۆر باش".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەفر پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە بە قەزا و ناحیە و گوندەکانییەوە دەگرێتەوە، ئەگەری زۆرە بگات بە سەنتەری شاری کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیان و دەشتایەکانی هەولێر، هەروەها بەفر دادەبەزێتە سەنتەری موسڵیش".
 
ئەوەشی خستەڕوو "ئەم دۆخەی بەفر و سەرما و سۆڵە تووندە بەفراوانە لە مانگەکانی داهاتوو 1 و 2 دا لە ئارادایه لەپێش هاتن و کاتی نزیکبوونەوەی ئەم بارودۆخە زانیاری تەواومان دەبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان