کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر ئەم کەسانەدا دابەشدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە لەبری زەوی یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان و قوربانیانی چەکی کیمیایی و زیندانیانی سیاسیدا دابەشبکات.
عادل مەلا ساڵح، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشنیازی پێدانی یەکەی نیشتەجێببوون لەبری زەوی بە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی لەسەر پێشنیازی وەزیری شەهیدان برایە ئەنجومەنی وەزیران و خرایە بەرنامەی کارەوە و زۆرترین دەنگی ئەنجومەنی وەزیرانی بەدەستهێنا و رەزامەندی درا لەسەر ئەو کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانەی سوودمەندنەبوون لە وەرگرتنی زەوی یەکەی نیشتەجێبوونیان پێدەدرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو بڕیارەش دوای ئەوەدێت کە زانرا لە رابردوودا بە دەیان هەزار زەوی دراوە بە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و قوربانیانی چەکی کیمیایی، بەڵام گرفتی نیشتەجێبوونیانی چارەسەر نەکردووە".
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان وتی "دوای دەرچوونی بڕیارەکە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسراوی بۆ دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و کشتوکاڵ تاوەکو دیراسەی بابەتە بکات و ئەنجومەنی وەزیران ئاگاداربکاتەوە، بۆ ئەوەی رێکارەکانی دیکە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە بگیرێتەبەر".
س.ر