کوردستانی
بۆشاییە ئەمنییەکانی ناوچە دابڕێندراوەکانی هەرێمی کوردستان پڕدەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێباز حەسەن
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق رایدەگەیەنێت ئەو دوو لیوایەیی بۆپڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی ناوچە دابڕێندراوەکان دامەزران ئێستا لە مەشقدان.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند"ئەو دوو لیوایە لەنێوان سوپای عیراق و هێزەکانی پێشمەرگە ماوەیەکه دامەزراوە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی ناوچە دابڕێندراوەکانی هەرێمی کوردستان، لەئێستادا سەرقاڵی مەشقکردنن".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە 1ی کانونی یەکەمی 2023وە ئەو دوو لیوایە دەستیان بە مەشق کردووە و بڕیارە لە 1ی ئاداری 2024 کۆتایی بە مەشقەکانیان بهێنرێت و لەوناوچانە جێگیربکرێن کە بۆشایی ئەمنی هەیە".
لیوا عەبدولخالق وتی "ئامانج لە دامەزراندنی ئەو لیوایانە پاراستنی ئەو ناوچانەیە کە پێویستیان بە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراقە".
س،ر