کوردستانی
عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز: نازانین فریا ئه‌كه‌وین هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبده‌ین یان نا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ڕابەری گشتیی بزوتنەوەی ئیسلامیی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌شاری هه‌ولێر ته‌ئكیدی له‌پێویستی یه‌كڕیزیی كورد كرده‌وه و وتی " نازانین فریا ئه‌كه‌وین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ین یان نا".
عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، ڕابەری گشتیی بزوتنەوەی ئیسلامیی كوردستان ئاماژه‌ی به گرنگیی په‌رله‌مانی كوردستان و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان كارا بێت، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان رزگاری ده‌بێت له‌و بۆشاییه یاساییه‌ی كه هه‌یه.
وتیشی " هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت زۆرباشه، به‌ڵام تا ئێستا نازانین ئایا فریا ئه‌كه‌وین له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامی بده‌ین یان نا".
عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، ڕابەری گشتیی بزوتنەوەی ئیسلامیی كوردستان ئاشكرایكرد، هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی مانگێكه له گفتوگۆدان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره له 25ی شوباتی داهاتوودا به‌رێوه‌بچێت.