کوردستانی
بۆردوومانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامه.. سێ خاڵی پشكنین بۆردوومانكران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی رۆژئاوای كوردستان، بۆردوومانی تورکیا بۆ ناوچه كوردییه‌كان به‌رده‌وامیی هه‌یه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ سێ خاڵی پشکنینی ئاسایشی لە لە کۆبانێ و قامیشلۆ بۆردوومانکردووه كه تائێستا زیانه گیانیی و مادییه‌كانی نه‌زانراون.

ئاژانسی هه‌واڵی هاوار، كه هه‌واڵه‌كانی رۆژئاوای كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه و رایگه‌یاند، ماوه‌ی سێ رۆژه بۆردوومانی توركیا له‌رێگه‌ی درۆن و تۆپخانەکانهوه به‌رده‌وامیی هه‌یه و سێ خاڵی پشکنینی ئاسایش و پرۆژه و ناوه‌ندی ژێرخانی ئابووری بۆردوومانكراون.
هاوكات دانیشتوانی شاره‌كانی رۆژئاوای كوردستان كه بۆردوومانكراون، نیگه‌رانییان ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه تا ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌رامبه‌ر به بۆردوومانی توركیا بێده‌نگه و هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه.