کوردستانی
سلێمانی.. سێ كه‌س به تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، لەدوو چالاکیدا 4 كه‌سیان به تۆمه‌تی جیاجیا دەستگیرکرد.
هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، لەدوو چالاکیدا 4 كه‌سیان به تۆمه‌تی جیاجیا دەستگیرکرد.
له راگه‌یه‌ندراوی ئاسایش‌دا روونكراوه‌ته‌وه، لەدوای بەدەستهێنانی زانیاریی و بەدواداچوون، لەسەر فەرمانی داوەری لێکۆڵینەوە، 3 کەس بە تۆمەتی دزیکردن لە ماڵێکی گەڕەکی سەرچناری سلێمانی، دەستگیرکران.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه لەچالاکی دووەمدا، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دوای کۆکردنەوەی زانیاریی و دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و دوای کەمتر لە ( ١٢ )کاتژمێر لە رووداوەکە، تۆمەتباری رووداوی تەقەکردن لە ماڵێک لە شاروچکەی بازیان دەستگیرکرد و دەستیانگرت بەسەر چەکێکدا.
لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەکانی (٤٤٣) و (٤٠٥) بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.