کوردستانی
ئومێد خۆشناو: پێویسته هێرشی درۆنه‌كان رابگیرێن.. جه‌بار یاوه‌ر: ته‌نها به‌غدا ده‌توانێت رایانبگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هێرشی درۆنه‌كان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، كه بنكه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی تێدایه به‌رده‌وامیی هه‌یه و پارێزگاری هه‌ولێریش داوا ده‌كات ئه‌و هێرشانه رابگیرێت، ده‌ڵێت: هه‌ولێر ئومێدی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه و پێویستە هه‌رچی زووه رێكاری توند بگیرێتەبەر بۆ راوه‌ستانی هێرشه‌كان.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ میدیای پارتی دیموكراتیی كوردستان ده‌ڵێت: دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرش بۆ سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر له‌خزمه‌تی هیچ لایه‌نێك نییه و هه‌ولێر ئێستا چاوی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی له‌سه‌رە و ده‌بێت به پارێزراوی بمێنێته‌وه و هه‌رچی زووه ده‌بێت رێكاری ئه‌منیی توندی بگیرێته‌به‌ر.

هاوكات له‌باره‌ی هێرشی درۆنه‌كانه‌وه بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، جەبار یاوەر، شارەزای سەربازیی و ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا روونیكرده‌وه، کورد نەبووەتە لایەنگری هیچ لایەک و توانای کپکردنی ئەو ململانییەی نیە له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران دروستبووه، بەڵکو تەنها دەتوانێت داوا لە حکومەتی فیدراڵ بکات تا کۆنترۆڵی ئەو گروپە چەکدارانە بکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، کە هەرچەندە تا ئێستا حكومه‌تی عیراقیش نەیتوانیوە کۆنترۆڵیان بکات، تەنانەت وای لێهاتووە دەسەڵاتدارانی عێراق ناوی ئەو گروپانە بە تیرۆریست بهێنن.